٤ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٨:٠٦
١١ دۆسیەی شاردنەوەی کاڵای تەندرۆستی ڕادەستی دادگا کراوە

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتەبێژی دەزگای داد لە پێوەندی لە گەڵ دوایین هەوڵەکانی دەزگای داد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بێ ئامادە بوونی هەواڵنێران و بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوە چوو.

غوڵامحسێن ئیسماعیلی بە وتنی ئەوەی کە کۆمەڵگا بڵاو بوونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات بڵاو بووەتەوە، وتی: هەوڵی کۆمەلگای پزیشکی و پەرەستاری وەکوو پارێزەرانی تەندروستی وڵات جێی دەسخۆشی و سوپاسە. کاری ئەو ئازیزانە ئەمڕۆ نمانەی ئاشکرای جیهاد لە ڕێگای خودایە.

ئیسماعیلی درێژەی دا: دەزگای داد هاوکات لە گەڵ هەنگاوی دەزگاکانی تر و هاوڕێ لە گەڵ لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ڕۆژانی دوایی هەوڵی تایبەتیان دەست پێکردووە. لە هەمان پێوەندیدا لە یەک هەفتەی دوایی چەند هەوڵی ئەرێنی و گرینگ لە لایەن دەزگای دادەوە دراوە کە یەکێکیان دەرکردنی فەرمانی بەردانی کاتیی زیندانیان بوو.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر یەکێکی تر لە هەوڵەکانی دەزگای داد و وتی: بەرەوڕوو بوونەوەی پتەو بەرانبەر دۆسیەکانی شاردنەوە ئەنجام ببێت و لە گەڵ کەسانێک کە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان بیر دەکەنەوە و دەرمان و مادە پاکژییەکانیان شاردووەتەوە ڕووبەڕوو ببنەوە و لە زووترین کاتدا ئەو دۆسیانە شوێنگیری بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ١١ دۆسیە لە دۆسیەکانی ئەم دواییەی شاردنەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا واتا لە دەرکردنی سزانامە تا پێکهێنانی دۆسیە و ڕادەستی داد کرا و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دادگایی کردنی ئەو تۆمەتبارانە بە شێوەی گشتی بەڕێوە دەچێت و بە دڵنیاییەوە سزایەکی ئەستەم چاوەڕوانیان دەکات.

لە سێدارە دان وتا زیندانی کردنی درێژخانەی لە ٥ بۆ ٢٠ ساڵیان بۆ گەندەڵان دەردەکرێت.

............
340